CHAPTER||09

735 120 70
                                    


دوو ڕۆژ تێپەڕیووە
جونگکووک ڕەفتارەکانی سارد بوون لەگەڵ میـا

میـا زۆر سەری سوڕماوە
خۆ ئەو ڕۆژە پێی دەوت خۆشمدەوێی ئێستا ئەم ساردبوونەوەیە چییە؟!

تەنانەت لە قوتابخانەش لەگەڵی زۆر بەکەمی قسە دەکات
دەچێتە لای هاوڕێکانی و میـا ئیهمال دەکات

میـا زۆر دڵی لێی شکاوە
ئێستا لە ژوورەکەی خۆی پاڵکەوتووە لەسەر جێگاکەی
کاتژمێر 3:30ی بەرەبەیانە میـا هێشتا نەخەوتووە تەنها بەهێمنی دەگری

ئەمڕۆ جونگکووک هاواری لەسەر کرد لەبەر ئەوەی لەلای هاوڕێکانی بوو میـا'ش بانگی کرد ئەویش بەتوڕەیی قسەی لەگەڵدا کرد و هاواری کرد و پێی وت 'جارێکی تر بێزارم مەکە کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانمم'

ئەمە هەرگیز جونگکووک نییە،لە سەخترین کاتیشی بێت هەرگیز میـا ئیهمال ناکات ئێستا سەیرە گەشتۆتە ئەوەی لەبەر هاوڕێکانی ئیهمالی بکات و لێی توڕەبێت

لەناکاو دەرگای ژوورەکەی میـا کرایەوە
میـا بەپەلە فرمێسکەکانی سڕی و هەستایەوە

زەردەخەنەیەکی کرد کاتێک زانی جونگکووکە
پێی وابوو هاتووە تا ئاشتی بکاتەوە

چووە لەباوەشی گرت بەتوندی
بەڵام جونگکووک تەنها بەساردی لەجێی خۆی مایەوە بەبێ ئەوەی لە باوەشی بگرێت

"میـا پێویستە قسە بکەین"
-وتی بەدەنگێکی سارد

میـا دوورکەوتەوە و سەری بەباشە جوڵاند
بەیەکەوە لەسەر جێگاکە دانیشتن

"میـا نامەوێ درێژە بە قسەکانم بدەم،من
دەمەوێت جیا ببینەوە"
-وتی بەساردی

بەبێ ئەوەی سێری میـا بکات
میـا تەنها چاوەکانی فراوان بوون
دووبارە چاوەکانی فرمێسکی لێ بینرا

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now