CHAPTER||11

912 123 101
                                    


"جونگکووک کوا؟دوێنێ شەویش زۆر کەم بینیم"
-بەڕێز جیۆن وتی لەسەر خوانی بەیانی

لەئێستادا نە میـا نە جونگکووک بەدیار نەکەوتون

"نازانم بەڕاستی منیش نەمبینی"
-خاتوو جیۆن وتی

"لە ژوورەکەی میـا'یە"
-تێیهیۆنگ وتی بەبێ هەستی

بەڕێز جیۆن چاوەکانی فراوان بوون

"ژووری میـا؟"
-جیۆن پرسی

تێیهیۆنگ تەنها سەری لەقاند
لەولاوە خاتوو چۆی دەستی لەسەر دڵی دانابوو

لەئێستادا تەنها مێشکیان بۆ یەک شت دەڕوات
هیواش دەخوازن ئەوە نەبێت کە لەمێشکیانە

بەڕێز جیۆن بەپەلە هەستا و چووە سەرەوە
ئەو گەمژانە تەنانەت دەرگاشیان کلیل نەکردبوو ئەوەندە تامەزرۆی یەکتر بوون

بەتوندی دەسکی دەرگاکەی داگرت و دەرگاکە کرایەوە
هاوسەر و کچەکەیشی لەدواوەی بوون

خاتوو چۆی چاوەکانی پڕ بوبون

بەڕێز جیۆن تەنها بەتوندی چاوەکانی داخست و ددانەکانی جیڕ کردەوە کاتێک جلەکانیانی لەسەر زەویەکە بینی
هەروەها میـا'و جونگکووک لەباوەشی یەکدا خەوتبوون

"بەنەفرەت بیت"
-بەڕێز جیۆن لەبەر خۆیەوە وتی و ئەوێی بەجێ هێشت

ئـارا و دایکی سێری ژوورەکەیان کرد
ئـارا تەنها بەبێ هەستی سێری دەکرد

"ئای خوایە گیان من چیبکەم"
-خاتوو چۆی بەخەمباری وتی کاتێک دەنگی کەمێک بەرز کردەوە

"دە ئەوو دەرگایە دابخەن"
-میـا لەنێو خەودا قیژاندی کاتێک خەریک بوو هەستێ

بەڵام جونگکووک پاڵی خستەوە و دووبارە خستیە باوەشی خۆی

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now