CHAPTER||15

669 135 317
                                    


هەفتەیەک بەسەر ئەو ڕۆژە ناخۆشەدا تێپەڕی
جونگکووک ئێستا لە ژوورەکەی خۆیەتی جگەرە دەکێشێ بەدیار سێرکردنی سەقفەکە کە ڕەسمی میـا'ی لێ هەڵواسیووە

لەناکاو لە درگای ژوورەکەی درا
مۆڵەتی دا کە بێتە ژوورەوە دوای ئەوەی زانی دایکیەتی

دایکی بەهێمنی هات لای لە قەراغی تەختەی نوستنەکە دانیشت
ماچێکی سەری کرد بەهێمنی

"بەقوربانت بم واز لەو ژەهرە بێنە،ئاخر خوانەخواستە ئەگەر توشی نەخۆشی کردی؟دەزانی چەند پیسە"
-خاتوو جیۆن بەخەمباری وتی

"دایە چیت دەوێ"
-جونگکووک وتی
دواتر جگەرەکەی لەنێو تەبڵەکە کوژاندەوە

"بۆ ئێوارە خێزانی ئەو کچە دێن کە ئێستا دەستگیرانتە نازانم ناویم بیر نەما"
-خاتوو جیۆن وتی

"ئێ بەمن چی یانی؟"
-جونگکووک پرسی

"باوکت وتی دەبێت ئامادە بیت لەسەر مێزی نان خواردن"
-خاتوو جیۆن وتی

"دایکە نامەوێ نا،من نامەوێ هاوسەرگیری نەفرەتی بکەم نامەوێت بێم و لەگەڵ ئەو نەفرەتیانە نانی ئێوارە زەهر بکەم نا"
-جونگکووک بەتوڕەیی وتی

"هێمن بەوە کوڕەکەم،منیش نامەوێت ئەمە ڕووبدات بەڵام هیچم لەدەست نایەت"
-خاتوو جیۆن بەهێمنی وتی

دواتر دووبارە ماچی سەری جونگکووکی کردەوە

"بەقوربانی ئەو دڵە شکاوەت بم ئێوارە بەبێ دەنگە دەنگ ئامادە بە نامەوێت گوێم لە هاوارە ناخۆشەکانی باوکە نەفرەتیەکەت بێت"
-خاتوو جیۆن وتی

ئێستا بەڕێز جیۆن نە هاوژینەکەی نە منداڵەکانی خۆشیان ناوێت تەنانەت حەز ناکەن بیشی بینن.

خاتوو جیۆن پڕ بەدڵ دەیەوێت کەوڵی بکات ئێستا ئەمەندەی ڕق لێیە،منداڵەکانیشی بەهەمان شێوە

‎﮼خزمەتکارەکەمWhere stories live. Discover now